سەفین دزەیی: هیچ ڕێككه‌وتنێك له نێوان نێچیرڤان بارزانى و نوورى مالكیدا نه‌كراوه

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى ڕەتی دەکاتەوە، نێچیرڤان بارزانى و نوورى مالیكى به سه‌رپه‌رشتیى ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کە عێراق ڕێگه بدات هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى بفرۆشێت، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى پێشمه‌ر‌گه له مووسڵ شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش بكه‌ن.
ئاژانسى ده‌نگوباسى "ڕۆژى هه‌شته‌م" ـ الیوم الثامن ـ بڵاوى كردووه‌ته‌وه و هه‌ندێ له ده‌زگاكانى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندیش گواستوویانه‌ته‌وه گوایه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و نوورى مالیكى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به سه‌رپه‌رشتیى ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق ڕێگه بدات هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى بفرۆشێت، له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى پێشمه‌ر‌گه له مووسڵ شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یى گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه‌ى به درۆ خسته و ڕایگه‌یاند: ئه‌م هه‌واڵه ته‌واو دروستكراو و له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه.
دزه‌یى هه‌ره‌وه‌ها دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌ر‌گه پابه‌ندن به پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێم و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمى كوردستان، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ن و له هیچ شوێنێك ڕێگه ناده‌ن بكرێنه ئامانج و بكه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.




