٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە.. لە سنوون داعش هێرشی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بەرپا کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگەی سەربە فەرماندەیی سپیلک ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لەو ناوچەیەی کە ئەوانی لێن(سنوون) هێرشیان بۆ سەر پێشمەرگە بەرپا کردەوە و شەڕ بە قورسی دستی پێ کردەوە.

پاش وچانێکی کەم لە پاشەکشەی چەکدارانی داعش لەو بەرەوڕووبوونەوەیەی کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوونی ناوچەی شنگالدا لەگەڵ پێشمەرگەدا کردی، سەرلەنوێ هێرشی دەست پی کردەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ لە نێوانیاندا گەرمە.

ئەو هێزەی فەرماندەیی سپیلک کە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی سنووری شنگال لە پارێزگای مووسڵ کراون، ئەمە دووەم جارە بەرەوڕووی هێرشەکانی چەکدارانی داعش دەبنەوە، بەڵام وەک سەرچاوەکەی KDP.infoدەڵێت خۆشبەختانە هێشتا زیانی گیانییان نەبووە و ورەی پێشمەرگە زۆر بەرزە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار