٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەڕی سنوون بە شکستی داعش کۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info-  بەرێوبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە، شەڕی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و داعش لە ناوچەی سنوونی سەربە شنگال کۆتایی پێ ھاتووە.

بەرێوبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزاەرتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەڵگورد حیکمەت، بۆ kdp.info گوتی: ئەو شوێنەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش کە ناوچەی سنوونە روویداوە، پێشتر پاسەوانی سنووری لێ بووە و چەکدارانی داعش وایان زانیوە کە ھەر ئەوانی لێیە و دەتوانن بە ئاسانی بچنە نیویەوە و کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام پاش بەرەوڕووبوونەی نێوانیان و نەبەردیی پێشمەرگە، شکستیان بە هەڵمەتی جەکدارانی داعش بردووە و چەند چەکدارێکی داعش کوژراون و تەرمەکانی خۆیشیان جێ ھشتووە و ھەڵاتوون و خۆشبەختانە ھیچ پێشمەرگەیەک زیانی پێ نەگەیشتووە."

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەکەم حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەیە لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و داعشدا، ئەوەش بەھەڵە بوو ە و بە سوپای عێراق تێگەیشتوون.

بەرێوبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزاەرتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گوتی، لەئێستادا شەڕەکە کۆتایی پێھاتووە و ئەو شوێنەیش لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە.

شیاوی باسە دوای ھەڵاتنی پاسەوانەکانی سەربە سوپای عێراق، ھێزی پێشمەرگە شوێنی ئەوانی پڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی ھیچ بۆشاییەکی ئەمنی دروست نەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار