نێچیرڤان بارزانى: بەغدا وه‌ك پێویست هاوكاریى په‌نابه‌ران ناكات

هەولێر- KDP.info- نێچیرڤان بارزانى بە كۆمیسارى باڵاى UNHCR له عێراقی ڕاگەیاند كه، حكوومه‌تى عێراق وه‌ك پێویست هاوكاریى په‌نابه‌ران ناكات و به شێوه‌یه‌ك ڕه‌وتار ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م په‌نابه‌رانه له عێراق نه‌بن، داواىشی كرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هان بده‌ن، تا زیاتر به هاناى په‌نابه‌رانه‌وه بێن و كۆمه‌ك و یارمه‌تییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كۆمیسارى باڵاى نوێى كاروبارى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR له عێراق خاتوو شۆكۆ شیمۆزاوا كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان و ژیان و گوزه‌ران و پێداویستیییه‌كانیان له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
كۆمیسارى باڵاى كاروبارى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ستاییش و سوپاسى ڕێكخراوه‌كه‌یانى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى كرد كه داڵده‌ى په‌نابه‌رانیان داوه و په‌ناگه و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانیانى بۆ دابین كردوون، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له داڵده‌دان و هاوكاریكردنى په‌نابه‌راندا گێڕاوه و ده‌گێڕێت، به‌ڵام په‌نابه‌ران پێویستییان به یارمه‌تیدان و ئاوڕدانه‌ى زیاترى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌لگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، چونكه پێشبینى ده‌كرێت به هۆى كێشه‌كانى سووریاوه؛ تا ماوه‌یه‌كى درێژ له په‌نابه‌ریدا بمێننه‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى تیشكى خسته ئه‌وه‌ى كه حكوومه‌تى عێراق وه‌ك پێویست هاوكاریى په‌نابه‌ران ناكات و به شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌م په‌نابه‌رانه له عإراق نه‌بن، بۆیه داواى كرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هان بده‌ن، تا زیاتر به هاناى په‌نابه‌رانه‌وه بێن و كۆمه‌ك و یارمه‌تییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشى ئاواره‌كانى ناوخۆى عێراق ئه‌وانه‌ى له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار و ده‌وروبه‌رى و ئه‌وانه‌یشى له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا له پارێزگاى مووسڵه‌وه په‌نایان هێناوه‌ته به‌ر هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى یارمه‌تیدانیان، خرایه به‌ر باس و كۆمیسارى باڵاى كاروبارى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، سوپاسى به‌هاناوه‌هاتن و مامه‌ڵه‌ى ده‌ستبه‌جێى حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندایه‌ركانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا كرد.




