٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی سی ڤیی وەزیرەکان و کارنامە دەگاتە پەرلەمان، یەکشەممەیش متمانە بە حکوومەت دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، فەخرەدین قادر دەڵێت، بڕیارە سبەی پێنجشەممە سی ڤیی وەزیرەکان و کارنامەی حکوومەتمان بە دەست بگات و رۆژی یەکشەممەیش متمانە بە کابینەی هەشتەمی حکوومەت بدرێت.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، هاوکات بە kdp.infoراگەیاند: ئەگەر یەکشەممەی داھاتوویش متمانە بە حکوومەت نەدرا، ئەوا سێشەممەی داھاتوو دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و متمانە بە کابینەی نوێ دەدرێت.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان زیاتر گوتی: سێشەممەی داھاتوو دواوادەیە کە بۆ سەرۆکی حکوومەتی راسپێردراو دانراوە.

روونیشی کردەوە، "ئەگەری زۆر ھەیە سبەی سی ڤی و کارنامەی حکوومەتمان بە دەست بگات و رۆژی یەکشەممەیش متمانە بە حکوومەت دەدرێت، چونکە یەکشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ھەیە و ئەگەر بە دەستمان بگات دەیخەینە کارنامەی کۆبوونەوە."

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار