٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە.. پێشمەرگە هێزێكی گەورەی داعشی تێك شكاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info- فەرماندەیەكی سوپای پێشمەرگە باس لە ڕووبەڕووبونەوەیان لە گەڵ داعشدا دەكات لە ناحیەی (سنوس)ـی سەر بە قەزای شەنگال و دەڵێت: "هێزێكی گەورەی داعش  لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا تێك شکاوە".

فەرماندەی فەرماندەیی  سپیلك لیوا عەبدولڕەحمان كەورینی، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "لە ناحیەی (سنوس)ـی سەر بە شەنگال، هێزی پێشمەرگە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە پەلامار دراوە، بەڵام دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیاندا، توانراوە هێزەكەیان تێك بشكێنرێت كە نزیكەی 20 ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێ بوو و ئێستایش 4 بۆ 5 كوژراویان هەیە، بەڵام بە هۆی شەڕەوە هێشتا ئاماری تەواو لە بەردەستدا نییە".

 

شیاوی باسە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕوپێکدادان لە نێوان ئەو هێزەی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە.

كارزان هەورامی  

هەواڵی پەیوەندیدار