٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش حەویجەی كۆنتڕۆڵ كرد.. پۆلیسی قەزا و ناحییەکان مولتەقای وەرگرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك - تایبەت بە kdp.info- سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركووك ڕایگەیاند، چەكدارانی داعش چەند شارۆچكە و شارەدێیەكی پارێزگای كەركووكیان كۆنتڕۆڵ كردووە و لە ئێستایدا لە دەست ئەواندایە. بەڵام پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک شارەدێی مولتەقای وەرگرتەوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: زۆرێك لە ناوچەكانی سەر بە پارێزگای كەركووك بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە، لەوانە شارۆچكەی حەویجە كە شارەدێكانی رەشاد و زاب و مولتەقا و غێدە لەخۆ دەگرێت و، لە ئێستادا ئەوانیش چاوەڕێ دەكەن بۆ ئەوەی فەرمانیان پێ بكرێت چی بكەن.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆیش شەڕێكی سووك ڕووی دا و دوو بارەگای سوپایان لە دوبز و زاب سووتاندووە و هێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحیەەکانی کەرکووک توانییان دووبارە شارەدێی مولتەقا كۆنتڕۆڵ بكەنەوە كە داعش دەستی بەسەردا گرتبوو.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار