٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یڵدز: تورکیا لە گوازتنەوەی نەوتی کوردستان بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، تانەر یڵدز ڕایگەیاند، تورکیا وەک وڵاتێکی گوازەرەوەی نەوتی هەرێم بەردەوام دەبێت و ئەم کارەیشی بووەتە ئاسانکارییەک بۆ کارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.گوتیشی، شێوازی فرۆشتنی نەوتەکە لە ڕێگەی ئەو تەندەرانەوە دەبێت کە هەردوو حکوومەتی ھەرێم و عێراق دەیکەنەوە و تورکیا لەو ڕووەوە ھیچ بەرپرسیارییەتێکی لە ئەستۆ نییە.

تانەر یلدز ڕاشیگەیاند تورکیا وەک وڵاتێکی گوازەرەوەی ئەو نەوتە بەردەوام دەبێت و ئەم کارەیشی بووەتە ئاسانکارییەک بۆ کارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، چوونکە ئەوان دەیانەوێت لەوێدا سیستمێک بنیات بنێین. کە ھەولێر و بەغدا نەیانتوانی لەنێو خۆیاندا دروستی بکەن. تورکیا تەنها ئامانجی ئەوەیە یارمەتیی هەردوولا بدات.

ھەروەھا یڵدز ئەوەشی ڕاگەیاند کە، شێوازی فرۆشتنی نەوتەکە لە ڕێگەی ئەو تەندەرانەوە دەبێت کە هەردوو حکوومەتی ھەرێم و عێراق دەیکەنەوە و تورکیا لەو ڕووەوە ھیچ بەرپرسیارییەتێکی لە ئەستۆ نییە و کاری تورکیا فرۆشتنی ئەو نەوتە نییە، بەڵکو ئەوان تەنھا بەرپرسن لە گوازتنەوەی و بۆ ھەر بەرمێلێک نەوتیش زانیاری بە حکوومەتی بەغدا دەدەن.

 وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا گوتیشی: "ئەو بارگرژییەی کە ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەیە، تورکیا هۆکار  نییە، ئەوەی داھاتەکە وەردەگرێت تورکیا نییە، چونکە ئەو نەوتە، نەوتی عێراقە، ئەو داھاتەش عێراق وەریدەگرێ. لەبەر ئەوە ھەمیشە ئانکارا بە بەغدا و ھەولێر دەڵێت ئێوە داھات دابەش دەکەن. ئەوەی دروستە لێرەدا ئەوەیە کە ئەو نەوتەی لە عێراق بەرھەم دەھێنرێت لە رێگای تورکیاوە دەگەیەنرێتە بازاڕەکانی جیھان، پێویستە بزارنێت، کە ئەو نەوتە لە رێگای یەکێک لە متمانەترین بەندەرەکان بۆ بازاڕەکانی جیھان دەگوازرێتەوە، ئەویش بەندەری جەیھانی تورکیایە."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا یڵدز گوتی، ھەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی فەرمی ئاگادارییەکییان لەبارەی هەڕەشەکانی عێراق بۆ سکاڵا تۆمارکردن لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان پێگەیشتووە.

 لەبارەی کاردانەوەی وڵآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایشەوە لەسەر ئەم پرسە یڵدز گوتی: "لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمەریکا ناو بە ناو گفتوگۆ دەکەین، وا بریارە ئەم مانگە یان مانگی داھاتوو جێگری وەزیری وزەی ئەمەریکا سەردانی تورکیا بکات."

لە ئانادۆڵەوە

هەواڵی پەیوەندیدار