دادگای پێداچوونه‌وه، ئه‌نجامی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد
__2014_06_10_h18m6s3__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- ده‌سته‌ی دادوه‌ریی تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه به تانه پێشكه‌شكراوەکان له‌لایه‌ن كاندید و كیانه سیاسییه‌كانەوە بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان و راشیگه‌یاند ئه‌و تانانه هیچ كاریگه‌رییان به‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان و كه‌م یا زیادكردنی كورسییه‌كانەوە نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم، دادوه‌ر ئومێد موحسین حه‌مه‌ده‌مین، دوابڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرا كرد.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه راگه‌یه‌نران، ژماره‌یه‌ك كاندید و كیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌ش كرد.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم گوتی كه، 28 كاندید و كیانی سیاسی تانه‌یان پێشكه‌ش كرد كه زۆرترین سكاڵاكان له پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش كراون به شێوه‌یه‌ك 7 كیانی سیاسی و 12 كاندید تانه‌یان پێشكه‌ش كرد واتا له پارێزگای سلێمانی 19 تانه و سكاڵا پێشكه‌ش كران. له پارێزگای دهۆك، كه كه‌مترین رێژه‌ی تانه و سكاڵا پێشكه‌ش كراوە، به شێوه‌یه‌ك هیچ كیانێكی سیاسی سكاڵای نه‌بوو و ته‌نیا پاڵێوراوێك سكاڵای تۆمار كردبوو. له پارێزگای هه‌ولێریش 3 كیانی سیاسی تانه‌یان له ئه‌نجامه‌كان دابوو له‌گه‌ڵ 4 كاندید، واتا كۆی تانه و سكاڵاكان له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم 28 تانه بووه.
دادوه‌ر ئومێد موحسین حه‌مه‌ده‌مین گوتیشی، دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و تانانه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم، دادگای پێداچوونه‌وه‌یش ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری پێك هێنا بۆ پێداچوونه‌وه و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و دوای ته‌واوبوونی پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی راگه‌یه‌نراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و تانه و سكاڵایانه‌ی كه پێشكه‌ش كرابوون، هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه گشتییه‌كان نه‌بووە.




