٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ڕەزامەندیی بەغدا ھێزێکی پێشمەرگە لە جەلەولا جێگیر کرا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-تایبەت بەKDP.INFO-  بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا دەڵێت، ئەمڕۆ بە ڕەزامەندیی حکوومەتی عێراق پێشمەرگە چووەتە ناو شارۆچکەی جەلەولاوە و جێگیر کرا.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، کامەران محەممەد، بەKDP.INFO-ی راگەیاند: بەو ھۆیەوەی کە بارەگاکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەلایەن تیرۆریستانەوە کرانە ئامانج، ھێزێکی پێشمەرگە ھاتە ناو جەلەولاوە و دواتر رێگرییان لێ کرا و، شەوی رابردوویش ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کشانەوە، بەڵام ئەمڕۆ بە ڕەزامەندیی حکوومەتی بەغدا ھێزێکی پێشمەرگە چوونەتەوە ناو شارۆچکەکەوە و لە ئێستادا بۆ پاراستنی بارەگاکانی لایەنە کوردییەکان لەناو جەلەولا جێگیر کراون.

کامەران محەممەد گوتیشی: "ژمارە ئەو پێشمەرگانە نزیکە600کەس دەبوو، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکە کەمتر بووە."

روونیشی کردەوە، لەمەودوا ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق چالاکیی ئەنجام دەدەن و ھێزی پێشمەرگەش لەو ناوچەیە دەمێنێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار