٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ جووڵاندنی پێشمەرگە پێویستە مالیكی داوایەك ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە kdp.info-بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: بۆ جووڵاندنی هێزی پێشمەرگە، پێویستە سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات.

 بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵگورد حیكمەت، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: سەبارەت بە رەوشی نائارامی پارێزگای مووسڵ و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، پێویستە سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكات، تاوەكو فەرمان بە هێزی پێشمەرگە بكات لە پێناو پاراستن و گەڕاندنەوەی ئەمنییەت بۆ ناوچەكە جووڵە بكات.

هەڵگورد حیكمەت گوتیشی: تاوەكو نووری مالیكی خۆی داوا لە سەرۆك بارزانی نەكات، پێشمەرگە جووڵە ناكات.

ئەمەیش لە كاتێكدایە كە پارێزگای مووسڵ لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و هێزەكانی سوپای عێراقیش كشاونەتەوە و هەڵاتوون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار