٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پێشمەرگە ئامادەیی تەواویان بۆ پاراستنی كوردەكان وەرگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ - KDP.info- دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زۆربەی جومگە سەرەكییەكانی شاری مووسڵ كەوتنە دەست چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ئامادەباشییەكی تەواودان و ئێستا لە تلكێفن.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بەشار كیكی، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە بەرەو ناوچە كوردستانییەكان بە ڕێ كەوتوون و بەشێك لە هێزی پێشمەرگەیش ئێستا لە تكلێفـن." پشتڕاستیشی كردەوە كە بینای پارێزگای مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعشدایە و هێزەكانی سوپای عێراقیش دەستەوەستانن.

كیكی گوتیشی: "هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم ئەو ناوچانەی كوردی ئێزدی لێیە جێگیر كراون و ئامادەیی تەواویان بۆ پاراستنی كوردە ئێزدییەكان وەرگرتووە."

ژیوار

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار