٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیەدە سێمالکای کردەوە.. تەنیا بۆ چوونە ڕۆژئاوایە و ڕێ بە گەڕانەوە نادرێ

سەرچاوە: KDP.info

پێشابوور-تایبەت بەKDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادارا ڕایگەیاند کە، ئەمڕۆ پەیەدە خاڵی سنووری سێمالکای بۆ چوونە رۆژئاوای کوردستان کردووەتەوە، بەڵام بە ھیچ جۆرێک رێگا نادات ھیچ کەس بێتە ناو ھەرێمی کوردستانەوە.

سەرچاوەکە کە پێی باش نەبوو ناوی ئاشکرا بکرێت بە kdp.info-ی راگەیاند: خاڵی سنووریی پێشابوور کراوەیە و ھیچ کاتێک بەسەر کوردانی رۆژئاوادا دانەخراوە، بەڵام پەیەدە رێگاکەی داخستبوو و رێگای نەدەدا ھیچ کەس ھاتوچۆ بکات.

سەرچاوەکە گوتیشی: پەیەدە ئەمڕۆ رایانگەیاندووە کە رێگە دەدەن خەڵک بچێتە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ڕێی گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بە ھیچ کەس نادەن.

ماوەیەکی زۆرە پەیەدە خاڵی سنووریی سێمالکای داخستووە و سەرەڕای خەڵکێکی زۆر کە نیازی گەڕانەوەیان ھەبووە بۆ رۆژئاوای کوردستان و بە پێچەوانەیشەوە ھاتنیان بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، رێگەیان پێنەدراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار