د.که‌مال که‌رکووکی بۆ شاندێکی باکووری کوردستان: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرینگه به ئه‌نجام بگات

هەولێر-KDP.info- د.که‌مال که‌رکووکی لە کۆبوونەوەیدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باکووری کوردستان، له‌باره‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ڕایگەیاند كه، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌كارییه‌كانی قۆناخێكی باش چووەته پێشه‌وه و گرینگیشه به ئه‌نجام بگات. دەربارەی پرسی نەوتیش کەرکووکی ئاشکرای کرد کە سامانی عێراق و به‌شێكی كوردستانیشله ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، تاكو ئێستا رۆژانه ده‌برێت و ده‌فرۆشرێت هیچ لایه‌كیش ورده‌كارییه‌كانی نازانێت و كه‌سیش باسی ناكات، بەڵام باشووری كوردستان کە خۆی گه‌یشتووەته ئه‌و ئاسته‌ی نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، هێرشی ده‌كرێته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان، د.که‌مال که‌رکووکیو به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌کان، ئه‌حمه‌د کانیله‌گه‌ڵ شاندێکی باکووری کوردستان که پێکهاتبوو له، په‌رله‌مانتار مولکیه بیرته‌نا، عه‌بدوڵا ده‌میرباش به‌رپرسی كۆنسه‌ی دیپلۆماسیی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتیك، په‌رله‌مانتار ئیزده‌ڵ ئۆچه‌ر، مه‌مه‌د دیمز نوێنه‌ری هه‌ده‌په، شیلان ئه‌مین ئۆغلو و جه‌مال جۆشخوون نوێنه‌رانی به‌ده‌په له شاری هه‌ولێر، كۆ بوونه‌وه.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، د.كه‌مال كه‌ركووكی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردن و جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی هاوده‌نگی و پشتیوانیی هێزه كوردییه‌كان و رێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵك له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له‌م قۆناخه ناسكه‌ی ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كرده‌وه.
ده‌رباره‌ی باكووری كوردستان، پشتیوانیی خۆی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی كورد له توركیا.
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، د.كه‌مال كه‌ركووكی روونی كرده‌وه كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌كارییه‌كانی قۆناخێكی باش چووەته پێشه‌وه و گرینگیشه به ئه‌نجام بگات.
سه‌باره‌ت به رۆژئاوای كوردستانیش رایگه‌یاند: كه پشتیوانیی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنانی مافی ته‌واوی گه‌لی كوردین به‌و شێوه‌یه‌ی گه‌لی كورد له رۆژئاوا خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و گشت لایه‌نه‌كانیش به‌وپه‌ڕی ئازادی راوبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن و رۆڵی خۆیان ببینن.
هاوكات باسی له پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد كه مافێكی ده‌ستووری و یاسایی كورده و راگه‌یاند: سامانی عێراق و به‌شێكی كوردستانیشله ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، تاكو ئێستا رۆژانه ده‌برێت و ده‌فرۆشرێت هیچ لایه‌كیش ورده‌كارییه‌كانی نازانێت و كه‌سیش باسی ناكات، ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌مڕۆ باشووری كوردستان خۆی گه‌یشتووەته ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆی نه‌وتی خۆی ده‌ربكات، كه‌چی زۆر هێرشی ده‌كرێته سه‌ر. گوتیشی هه‌رێم كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و مافی خۆیه‌تی و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانه.
هه‌روه‌ها د.كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌وه‌شی بە شاندی میوان راگه‌یاند کە، وه‌فدی دانوستانكاری پارتی له كاری پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر و له واده‌ی خۆی به‌سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كانیان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن.
له‌به‌رامبه‌ردا مولكیه بیرته‌نا په‌رله‌مانتاری قارس ئاماژه‌ی دا: "له ده‌می ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هێزه كوردییه‌كان له‌یه‌ك نزیك بوون و به‌رده‌وامیدان و ئه‌نجامدانی كۆنگره، وا ده‌كات هه‌ڵوێست و په‌یامی گه‌لی كورد به هه‌موو دنیا بگه‌یه‌نرێ و لایه‌نه كوردییه‌كان پشتیوانی یه‌ك بن، بۆ گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به مافه‌كانی. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین یه‌كده‌نگ و پشتیوانی یه‌كتر بین، هێزی سه‌ره‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كورد ده‌بێت."
مولكیه بیرته‌نا هاوکات گرینگیی ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی كاریگه‌ر له‌لایه‌ن توركیا و قه‌ندیل بۆ گه‌یاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی به ئاستێكی مه‌زن، خستە بەر باس و له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانیش ئاماژه‌ی دا کە "پێویسته هه‌مووان یه‌ك بن و كه‌س، ئەوی دی په‌راوێز نه‌خات و ئێمه‌یش هاتووین تا راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی باشوور بكه‌ین، بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێك له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانله ئانکارا، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا و حكوومه‌تی توركیا و ئێرانیش له‌گه‌ڵیان باس بكه‌ین."
لای خۆیەوە د.كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند: "هه‌موو ده‌بینن هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گرینگی ناوه و رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر روون و دیاره ده‌رباره‌ی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كوردستان، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ك هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، جارێك به بیانووی خه‌نده‌ق كه هه‌موو ده‌زانن خه‌نده‌ق بۆ پاراستنی هه‌ر دوو پارچه‌ی كوردستان بوو، چی له رۆژئاوا و چی له باشوور، رێگای سرووشتیی نێوان هه‌رێم و رۆژئاوا واڵایه، به‌ڵام هه‌وڵێكی زۆر درا بشێویندرێت به پارچه‌بوونی كوردستان نیشان بدرێت، كه‌چی مێژووی پارتی و كاری ئێستا و بۆچوونه‌كانی بۆ داهاتوو به‌رز و دیاره."




