هێمن هەورامی: ئەمەریكا دەشێت ڕای هەبێت، بەڵام نابێ لە جیاتی خەڵکی دی لێكدانەوە بۆ ماددە دەستوورییەكان بكات
__2014_06_09_h15m45s11__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیمووكراتی كوردستان هێمن هەورامی، هەرێمی كوردستان ئازادە لە مامەڵەكردنی بە سامانی نیشتیمانیی خۆیەوە. گوتیشی "ئەمەریكا دەبێت ڕای هەبێت، نەك بێت لە باتی خەڵكی تر لێكدانەوە بۆ ماددە دەستوورییەكان بكات." جەختیش دەکاتەوە کە، بە لێكدانەوەی ئەوان بۆ بنەما یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێم هەیەتی، هیچ بەریەکكەوتنێكی نایاسایی لە گەڵ ئەو رۆحەی لە ناو دەستووری عێراقدا هەیە ناكات.
بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیمووكراتی كوردستان هێمن هەورامی، سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت و فرۆشتنی لە بازارەكانی جیهان، رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا، كاری بۆ دۆزینەوەی سامانی سرووشتیی ژێر زەوی و دەرهێنان و پاڵاوتن و هەناردەكردنی كردووە، ئەو لێكدانەوەی ئێمە بۆ بنەما یاسایی و دەستوورییەكانی خۆمان هەمانە هیچ بەریەكەوتنێكی نایاسایی لە گەڵ ئەو رۆحەی لە ناو دەستووری عێراقدا هەیە ناكات.
هەورامی کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیشە، سەبارەت بە هەڵوێستە نێودەوڵەتییەكان، لە سەر ڕۆیشتنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان، دەڵێت: هەرێمی كوردستان ئازادە لە مامەڵەكردنی بە سامانی نیشتیمانیی خۆیەوە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی دیمووكراتی كوردستان ئەوەشی نەشاردەوە كە "ئەمەریكا دەبێت ڕای هەبێت، نەك بێت لە باتی خەڵكی تر لێكدانەوە بۆ ماددە دەستوورییەكان بكات."
لە درێژەی قسەكانی هەورامیدا، هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو ماددە دەستووریانە لێكدانەوەی بۆ هەناردەكردنی نەوت كردووە، گوتیشی "لە ناو دستووری عێراقدا ئەو مافانەمان پێ دراوە و بە مافی خۆمانی دەزانین. بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر ئەم سیاسەتە بەردەوام دەبێت."
سان هەورامی




