چالاكیی مانگرتن لە دیاربەكر دەستی پێكرد
__2014_06_09_h15m34s48__BA.jpg)
دیاربەکر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەو خانەوادانەی منداڵەكانیان لە لایەن پەكەكەوە رفێنراون بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەكانیان مانگرتنێكی دوو رۆژەیان راگەیاند.
ژمارەیەك خانەوادە كە منداڵەكانیان لە لایەن پەكەكەوە بەزۆر براونەتە سەر چیا،زیاتر لە دوو هەفتە بوو لە بەردەم شارەوانیی دیاربەكر چالاكیی دانیشتنیان ئەنجام دابوو، رۆژی یەكشەممە بە بۆنەی رووداو و ئاڵۆزییەكانی لیجەوە كە ببوون هۆی كوژرانی دوو هاووڵاتیی مەدەنی ئەو خانەوادانە چالاكییەكانیان راگرتبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەو خانەوادانە سەرەڕای ئەو ئاستەنگییانەی كە لەلایەن كارمەندانی شارەوانی دیاربەكرەوە بۆیان دروست كراون، لە باخچە گچكەكەی بەرامبەر شارەوانی دیاربەكر چالاكییەكی مانگرتن لە خواردنیان دەست پێكرد.
ئەو خانەوادانە ئاماژە بەوە دەكەن كە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەكانیان دەستیان بەو چالاكییە كردووە و چالاكییەكەیان بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
خانەوادەكان باس لەوە دەكەن كە ئەگەر لەو دوو رۆژەدا منداڵەكانیان نەگەڕێندرێنەوە ئەوا دەست بە چالاكیی مانگرتن لە خواردن دەكەن و ئەو چالاكییە تا ئەو كاتەی منداڵەكانیان دەگەڕێندرێنەوە بەردەوام دەبێت.
جێگای ئاماژە پێكردنە زیاتر لە دوو هەفتەیە لە دیاربەكر ئەو خانەوادانە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەكانیان لە چالاكیدان و سەرۆكی گشتیی بەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاشیش هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئەو خانەوادانەدا كۆ ببوویەوە و دواكارییەكانیانی گەیاندبووە بەرپرسانی كەجەكە.
هیوا ئەردەلان




