٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

130 كەس لە تەقینەوەكانی ئەمڕۆی دوزخوورماتوودا بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

دوزخوورماتوو - تایبەت بە kdp.info- بەپێی دوائامار، ژمارەی قوربانیانی دوو تەقینەوەكەی دوزخوورماتوو گەیشتووەتە 130 كەس.

 

بەرپرسی ئاسایشی دوزخوورماتوو رائید فارووق ئەحمەد، بۆ kdp.infoڕایگەیاند: بەپێی دوائامار لە دوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی ئەمڕۆی نزیك بارەگای مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا 16 كەس شەهید بوون و چوار پۆلیسیش شوێنبزرن كە گومان دەكرێت پارچەپارچە بووبن و 110 برینداریش هەیە.

رائید فارووق گوتیشی: لەناو بریندارەكاندا جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (محەممەد مەحموود) هەیە و رەوانەی نەخۆشخانەی كەركووك كراوە و باری تەندروستییشی جێگیر نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار