٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كار لەسەر هێڵە گشتی و خاڵە هاوبەشەكان دەكرێت.. سبەی لیژنەی دانانی بەرنامەی كابینەی هەشتەم كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی دانانی بەرنامەی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی دووبارە لیژنەكەیان لە بارەی دانانی بەرنامەی حكوومەتەوە كۆ ببێتەوە و هەوڵ دەدرێت یەكلا بكرێتەوە.

ئەندامی لیژنەی دانانی بەرنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. ئاكۆ حەمەكەریم، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: كاری لیژنەكەی ئێمە دانانی بەرنامەی كابینەی نوێی حكوومەتە و دوێنێ یەكەم كۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام دا و تێیدا باسی هەندێك پرسی گشتی كرا و بڕیارە سبەی دووبارە ئەو لیژنەیە كۆ ببێتەوە.

د. ئاكۆ حەمەكەریم گوتیشی: هەر لایەنێك بەرنامەی خۆی هەیە و ئێمەیش كار لەسەر هەندێك هێڵی گشتی و خاڵە هاوبەشەكان دەكەین و هەوڵ دەدەین سبەی یەكلای بكەینەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دانانی بەرنامەی حكوومەت راشیگەیاند: دوێنێ كۆبوونەوەی سەرەتایی بوو و تا ئێستا جیاوازییەكان دیار نین، لەبەر ئەوەی دەستمان بە نووسینی كارنامەكە نەكردووە، بەڵام لە كۆبوونەوەی سبەیدا دیار دەبێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار