٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو تەقینەوە دوزخوورماتوویان هەژاند

سەرچاوە: KDP.info

دوزخوورماتوو- تایبەت بە KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخوورماتوو ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە دوزخوورماتوو ڕوویان دا و ژمارەیەك قوربانیی لێ كەوتووەتەوە.

 بەرێوەبەری ئاسایشی دوزخوورماتووڕائید فارووق ئەحمەد، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لەسەر رێگای دوزخوورماتوو - بەغدا لە خاڵێكی پشكنینی پۆلیس كە لە مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نزیكە، ڕوویان داوە.

رائید فارووق گوتیشی: تەقینەوەكە لە رێگەی دوو كەسی خۆكوژەوە بووە كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی پێ بووە و ئەوەی دیكەش پیادە بووە، لە ئەنجامیشدا ژمارەیەك قوربانیی لێ كەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی دوزخوورماتوو ڕوونیشی كردەوە: ژمارەی قوربانیان زۆرە و باس لەوە دەكرێت كەسی دووەمی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێدایە.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار