٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گەڵ شاندێکی پارێزگاى ئورمییه‌دا پێوەندییە بازرگانییەکانیان تاوتوو کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ‌ شاندێكى پارێزگای ئازه‌ربایجانى ڕۆژئاواى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا، ئاڵوگۆڕى بازرگانى، دابینكردنى ئاسانكاریى زیاتر بۆ هاتوچۆى سنوورى نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها فراونكردنى ڕێژه‌ى گه‌شتیارى له‌ نێوان پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى ئورمییەیان خستە بەر باس.‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ى حوزه‌یرانى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى پارێزگای ئازه‌ربایجانى ڕۆژئاواى كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تیى پارێزگارى ئورمییه‌، قوربان عه‌لى سه‌عاده‌تى و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانى ناوچه‌كه‌ پێكهاتبوو و بۆ كردنه‌وه‌ى نۆیه‌مین پێشانگاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌.

له‌ دیدارێكدا پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوستانى ئازه‌ربایجانى ڕۆژئاوا و پارێزگاى ئورمییه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ ئاڵوگۆڕى بازرگانى و دابینكردنى ئاسانكاریى زیاتر بۆ هاتوچۆى سنوورى نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها فراونكردنى ڕێژه‌ى گه‌شتیارى له‌ نێوان پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى ئورمییه‌ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا ویستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كرده‌یى له‌م پێناوه‌دا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، سوپاس و ستایسى ڕۆڵى پارێزگارى ئورمییه‌ى كرد كه‌ بۆ جارى سێیه‌مه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ پارێزگار و ساڵى 1991یش كاتێك دواى ڕاپه‌ڕین؛ خه‌ڵكى كوردستان ئاواره‌ى ئه‌ودیوى سنوور بوون، وه‌ك پارێزگارى ئورمییه‌ ڕۆڵێكى دیارى له‌ هاوكاریكردنى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ سنوور و نیشته‌جێبوون و حه‌واندنه‌وه‌یان له‌ كه‌مپه‌كان گێڕا و، كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كى به‌رچاوى پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار