ڕوونكردنه‌وه‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

هەولێر- KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری یاسایی‌ی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم رایده‌گه‌یەنێت كه، پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانەوە واژۆ كراوه و به بڕیاری ژماره (2)-ی ساڵی 2014-یش ده‌ركراوه و هه‌مان رۆژیش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
لە ڕوونکردنەوەکەدا کە وەڵامێکە بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی هەواڵێکی سایتی خەندان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری یاسایی‌ی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم داوا دەکات کە پێویستە وردبینانه‌تر و به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كاندا بكه‌ن و راستییه‌كان وه‌كو خۆی بگوازنه‌وه و زانیاری به هه‌ڵه نه‌درێته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
له رۆژی (3/6/2014) هه‌واڵێك له سایتی خه‌ندان بڵاو كراوه‌ته‌وه به ناونیشانی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م پرۆژه یاسای خولی چواره‌می په‌رله‌مانی ئیمزا نه‌كرد) و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته لێدوانی راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان وه‌رگیراوه.
ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی یاسایی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه و به پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ رای گشتی رابگه‌ینین:
1.به‌ڕێز مەجید ساڵح راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له هه‌واڵه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه پرۆژه‌یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2014ی یاسای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا نه‌كراوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ئێمه لێره‌دا رایده‌گه‌ینین كه پرۆژه‌یاساكه له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا له رێكه‌وتی (21/5/2014) له‌لایه‌ن به‌ڕێز مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژوو كراوه و به بڕیاری ژماره (2)ی ساڵی 2014 ده‌ركراوه و له هه‌مان رۆژدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ته‌وه به نووسراوی دیوان ژماره (303) له (21/5/2014) و هه‌روه‌ها نێردراوه بۆ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستانی بۆ بڵاو كردنه‌وه.
2.له هه‌واڵه‌كه‌دا به‌ڕێز زانا عەبدورەحمان ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و ماوه (30) رۆژه كه له یاساكه‌دا ده‌ستنیشان كراوبوو بۆ راسپێراو بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له هه‌مواركردنه‌كه‌دا لادراوه.
بۆ ئاگاداریی گشت لایه‌ك ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستنیشان كراوه بۆ راسپێراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له یاساكه‌دا ماوه و لانه‌دراوه و كاندیدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌پێی یاسا ماوه‌ی (30) رۆژی له به‌رده‌مدا هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه. دوای هه‌مواركردنه‌كه ئێستا بڕگه‌كه به‌م جۆره‌یه ((پاش ناونانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری له ماوه‌یه‌كدا كه له (30) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.))
لێره‌دا داوا له گشت لایه‌ك ده‌كه‌ین وردبینانه‌تر و به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كاندا بكه‌ن و پێش هه‌ر لێدوانێك له‌م جۆره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دڵنیابوون له راستیی هه‌واڵه‌كان و راستییه‌كان وه‌كو خۆی بگوازنه‌وه و زانیاری به هه‌ڵه نه‌درێته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.




