سامی ئه‌رگوشى: دیدارى داخراوى نێچیرڤان بارزانى و نه‌وشیروان مسته‌فا ئاسایى بوو

هەولێر-KDP.info-سامی ئه‌رگوشىدەڵێت، سەردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ سلێمانى و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شتێكى زۆر ئاساییه‌و هیچ مه‌رج نییه هه‌موو دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان ڕووماڵى میدیاییان بۆ بكرێت.
ده‌رباره‌ى سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى و كۆبوونه‌وه‌ى داخراو و دوور له‌میدیاى له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان،سامى ئه‌رگۆشیى سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى نێچیرڤان بارزانىبە ڕۆژنامەی "هه‌ولێر"-یڕاگەیاندووە: سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران بۆ سلێمانى و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شتێكى زۆر ئاساییه‌و هیچ مه‌رج نییه‌هه‌موو دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان ڕووماڵى میدیاییان بۆ بكرێت. نه‌ك هه‌ر ته‌نیا سه‌رۆكوه‌زیران، به‌رپرسانى دیكه‌ى كوردستانیش چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌و دیدارى دوور له‌میدیایان له‌هه‌ولێر و سلێمانى هه‌بووه‌و ئه‌مه‌شتێكى تازه‌و نائاسایى نییه."
ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئه‌رگوشى گوتى: "به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌روبه‌ندى دامه‌زراندنى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تدایه، بۆ ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌بووه‌و هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هێڵه. به‌ڕێزیان ده‌یه‌وێ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدارى و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه‌له‌حكوومه‌تدا بكه‌ن و ئاساییه‌له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تیش لایه‌نه‌سه‌ره‌كییه‌كان دیدار و كۆوبونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى هه‌بێت و بابه‌تى په‌یوه‌ندار به‌دامه‌زراندنى حكوومه‌ته‌وه‌تاوتوێ بكه‌ن."




