٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یڵدز: تا هەرێمی کوردستان نەوت بفرۆشێ، ئێمەیش دەیگوازینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-   وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، تانەر یڵدز لە بارەی فرۆشتن و گوازتنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "تا ھەرێمی کوردستان نەوت بفرۆشێ، ئەوا تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ گواستنه‌وه‌ی."

یڵدز لە بارەی دەنگۆی بزربوونی كه‌شتیێكی نەوتبەر کە نەوتی کوردستانی بارکردووە و ھەروەھا لە بارەی کڕیارەکانی ئەو نەوتەوە گوتی: "ھێشتا بۆ جاری دووەم نەوتی ھەرێمی کوردستان بار نەکراوە، ئەو نەوتە نەوتی عێراقە و ھیی تورکیا نییە، لە بارەی فرۆشتنی و دۆزینەوەی کڕیاریش بۆ ئەو نەوتە، تەنیا عێراق و ھەرێمی کوردستان بڕیار دەدەن."

یڵدز زیاتر گوتی، "پێویستە بڵێم دوای ره‌وانەکردنی یەکەمین جاری نەوت، رۆژانە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ناردنی 100 ھەزار بەرمیل، حاڵی حازر نزیکەی 2.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەرێمی کوردستان لە تانکەرەکاندایە، تا ئەوان ئەو نەوتە بفرۆشن ئەوا تورکیایش له‌ گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ، تەنیا خاڵێکی گرینگ ھەیە ئەویش رێژەی ھەناردەکردنی نەوت و فرۆشتنی ئەو نەوتەیە، ئەمە شتێکە کە گرێدراوی یاساکانی ھەولێر و بەغدایە و به‌رده‌وام ئەو زانیارییانە ئاراستەی ھەردوولا دەکرێن."

زیاتر گوتی "تورکیا ئامادەیه‌ ئەوەی دەکەوێتە سەرشانی، جێبه‌جێی بكات. ئەگەر لە ھەر ناوچەیەکی عێراق نەوت دەربھێنرێ و ھەناردە بکرێ ئەوا دەفرۆشرێ، ئەمە یاسایەکی گشتییە و ھەڵوێستی ئەرێنی تورکیا لەو بارەوە بەردەوام دەبێ."

لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ئایا ھەرێمی کوردستان داوای زیاترکردنی رێژەی ئەو تانکەرانەی کە تێیادا نەوتەکەی ھەڵدەگیردرێ کردووە یا نا؟ یڵدز گوتی: "تا ئێستا داواکارییەکی بەو جۆرە ئاراستە نەکراوە بۆیە ھیچ کارێک بۆ زیاترکردنی رێژەی ئەو تانکەرانە دەستی پێ نەکراوه‌ و پێم وا نییە پێویست بە زۆرتر کردنی رێژەی ئەو تانکەرانە ھەبێ. چونکە ئەوە نەوتەی ھەناردە دەکرێ دەگوازرێتەوە و ئەو زنجیرە بەو جۆرە بەردەوام دەبێ و نابێ بپچڕێ."

یڵدز لە بارەی تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن عێراقەوە لە سەر تورکیا گوتی: "عێراق بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەو سکاڵایەی لە سەر تورکیا تۆماری کردبوو، دادوەری عێراقی دەستنیشان کرد و ئەوەی ماوە ئەوەیە کە تورکیایش دادوەری خۆی دەستنیشان بکا لە ماوەی دیاریکراودا تورکیایش دادوەری خۆی دەستنیشان دەکا و دوای ئەو سێ دادوەرە دادوەرێکی دیکە وەکو سەرۆکی لێژنەی دادوەران دەستنیشان دەکرێ. ئێمە وەکو تورکیا دەمانەوێ وەکو دوو وڵاتی دۆست و برا بەبێ تۆمار کردنی سکاڵا کێشەکان چارەسەر بکەین و پێم وا نییە لەو بوارەدا کێشە و گرفتێکی ئەوەتۆ روو بدا".

لە ئانادۆڵەوە

هەواڵی پەیوەندیدار