شەوی رابردوو تەقە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی (پ.د.ك) لە سلێمانی كرا... 2 کەس دەستگیر کراون

سلێمانی-KDP.info- شەوی رابردوو لە لایەن دوو چەكدارەوە تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كرا ، کە ئێستا هەردووکیان دەستگیر کروان.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی، عەبدولوەهاب عەلی رایگەیاند: سەعات 1.15 خولەكی شەوی رابردوو لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئەڤیووە، تەقە لە پاسەوانەكانی بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی كراوە و دواتر تەقەكەرەكان هەڵهاتوون و پاش دواكەوتنیان لە لایەن پاسەوانانی ئەنجوومەنی سەركردایەتییەوە دەستگیر كراون.
عەبدولوەهاب عەلی ڕوونی کردەوە: "تەقەكەرەكان دوو كەس بوون كە یەكێكیان ئەفسەرە و چەكەكانیشیان دەستی بە سەردا گیراوە و پاشان رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كراون بە مەبەستی لێكۆڵینەوە."
عەلی ئەوەشی راگەیاند كە ئەوان سكاڵای یاسای لە داددگا تۆمار دەكەن و هێچ هێز و لایەنێكیش تۆمەتبار ناكەن و چاوەرڕێ ئەنجامی لێكۆڵینەوە و وەڵامی دادگا دەبن.
ئارمان مەلازادە




