٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی وەڵامی مالیكی دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە لێدوانێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق نووری مالیكی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە كۆپییەكی دەست kdp.infoكەوتووە، ڕایدەگەیەنێت: سەبارەت بە دوالێدوانی سەرۆكوەزیرانی عێراق"نووری مالیكی", بەوەی كە گوایە ئەو مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی نەبڕیوە, بە پێویستی دەزانن بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و گشت لایەك ئەم ڕوونكردنەوەیە بخەینە ڕوو.

ئەمەیش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:

1- ئێمە پێشتر وەك وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕامانگەیاندبوو كە لە بودجەی مانگی  كانوونی دووەم تەنیا بڕی  566 ملیار بە ناوی مووچەی فەرمانبەران و لە مانگی شوباتیش تەنیا بڕی 548 ملیار ڕەوانەی هەرێم كراوە,  لەوە زیاتر تا ئەم كاتەیش هیچ بڕەپارەیەكی تر ڕەوانەی هەرێم نەكراوە.

 2- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە  2114  لە بەرواری  2014/3/17  بۆ تەمویلكردنی مووچەی مانگی  ئازار و نووسراوی ژمارە 3212 لە بەرواری 2014/4/13 بۆ تەمویلكردنی مووچەی مانگی  نیسان  و هەروەها نووسراوی  3877  لە بەرواری 2014/5/15   بۆ تەمویلكردنی مووچەی مانگی ئایار, كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە بۆ ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان, بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامیان نەبووە بۆ ڕەوانەكردنی مووچە.

3- بە نووسراوی ژمارە  د 2/10/3446  لە بەرواری  2014/3/5  نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە, لەم نووسراوەدا ئاماژەی تەنیا بە خەرجكردنی مووچەی مانگی  شوباتی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.

4- هەروەها ئاماژە بە نووسراوی ژمارە 5164  لە بەرواری 2014/3/10 وەزارەتی دارایی عێراق كە ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراقی كردووە بۆ تەمویلكردنی حسابی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پشتبەستن بە نووسراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە لە خاڵی (1) ئاماژەی پێ كراوە بە خەرجكردنی تەنها مووچەی مانگی  شوبات.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین هەردوو نووسراوی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق بڵاو بكەینەوە كە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری بەڕێز نووری مالیكی بووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار