٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف تەیفوور: کاتی گێڕانەوەی کەرکووکە بۆ باوەشی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، عارف تەیفوور داوا لە گەلی کورد لە پارێزگای کەرکووک، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و حیزبە کوردستانییەکان دەکات، بە فەرمی داوای گێڕانەوەی کەرکووک بکەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، تا پاشماوەی سیاسەتی عەرەباندن و گۆڕینی دیمۆگرافیایی کە ڕژێمی پێشوو لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم پێڕۆی کردبوو، بە تەواوی بسڕێتەوە.

لە بەیاننامەیەکیدا کە دانەیەکی بۆ  KDP.infoنێردراوە، تەیفوور دەڵێت "ئێستا کاتی ئەوەیە کەرکووک بگەڕێندرێتەوە ئامێزی هەرێمی کوردستان و ئەمەیش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە کە پارێزگاکەیان بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم بەڕێوەی ببات، تا سنوورێک بە هەموو ئەو پێشێلکارییە ئەمنییە و کردە تیرۆریستانە دابنێت کە بە هۆیانەوە ڕۆژانە گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دەبێتە قوربانی، ئەمە هاوکات لەپێناو چارەکردنی ئەو کێشانەیە کە پارێزگاکە پییانەوە دەناڵێنێت."

 هەروەها دەڵێت بە گێڕانەوەی کەرکووک بۆ ئامێزی هەرێم، برەو بە خزمەتگوزاری دەدرێ و کەرتی ئاوەدانکردنەوە هان دەدرێ تا پارێزگاکە  زیاتر گەشە بکات و ڕۆڵەکانی ئەو پارێزگایەیش بە کورد و تورکمانەوە کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو زیانبار بوون، مافەکانیان بۆ بگێڕدرێتەوە و قەرەبوو بکرێنەوە.

عارف تەیفوور لەم بەیاننامەیەیدا کە لە پاش هەڵبژاردنەکانەوە ئەمە دووەم جارە پرسی گێڕانەوەی کەرکووک دەوروژێنێتەوە، بیری ئەوانە دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕاستییە مێژووییەکان کە جەخت لە کوردستانیبوونی کەرکووک دەکەنەوە و ئاماژەیش بە ئەو شارەزا و توێژەرانەی بواری مێژوو دەدات کە ئاماژەیان بە (کوتییەکان) داوە کە کورد ڕەچەڵەکی بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە و هەر ئەوانیش بوون کە لە بەشێکی زۆر و فراوانی کوردستانی عێراقدا فەرمانڕان بوون و ناوچەی کەرکووکیش بەشێکی گرینگ بووە لەو دەوڵەتەی کوتییەکان و کەرکووکی ئێستایش ئەوسا بە (ئارابخا) ناسرابوو و پایتەختی دەوڵەتەکەیش بووە.   

هەواڵی پەیوەندیدار