نێچیرڤان بارزانى بڕیاری دا کۆی بەرهەمەکانی بێشکچی بکرێن بە کوردی

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى بڕیاری دا، هه‌موو په‌رتووكه‌كانى گەورەنووسەر، بێشکچی وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانى كوردى و چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ولێر لقێكى فۆندى بێشکچی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ناوه‌ندێكى ڕووناكبیریى دیارى هه‌رێمى كوردستان و ناوى ئه‌و وه‌ك دۆستێكى نزیكى كورد بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووى كوردستان هه‌ر به زیندوویى بمێنێته‌وه.
ئەم بڕیارەی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى لەو دیدارەدا ڕاگەیەنرا کە شه‌وى چوارشه‌ممه 4ى حوزه‌یرانى 2014، لەگەڵ دۆستى دێرینى كورد، نووسه‌ر و ڕووناكبیرى ناسراوى تورك مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی ڕاگەیەنرا.
سه‌رۆكوه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به دیدار و سه‌ردانى مامۆستا بێشکچی بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێدانى بڕوانامه‌ى فه‌خریى دكتۆرا له لایه‌ن زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و به‌ناوكردنى هۆڵێكى زانكۆى سلێمانى به ناوى مامۆستا بێشکچییه‌وه نیشان دا و هیواى ته‌ندروستى و ته‌مه‌ندرێژى بۆ خواست.
بێشکچییش باسى له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ئامێدى، بارزان، ئاكرێ، چۆمان و حاجى ئۆمه‌ران كرد و خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردان و بینینى شوێنى سه‌ركردایه‌تیى شۆڕشى ئه‌یلوول له ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سرووشتپارێزیى كوردستانیان و گرینگیدانى ده‌سته‌ڵات و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى به پاراستنى سرووشت و ئاژه‌ڵى كێوى له ناوچه شاخاوییه‌كانى كوردستان كرد.
بێشکچی هاوکات ڕۆشنایی خسته سه‌ر سه‌ره‌تاى ئاشنابوونى خۆى به گه‌لى كورد و خاكى كوردستان كه بۆ زیاتر له په‌نجا ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و باسى له گرینگیى به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیا كرد و پێكه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه و ئایین و ئاینزا جیاكانى له هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ئه‌و كولتووره‌ى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به گرنگ و پیرۆز له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له كار و چالاكى و به‌رهه‌مه‌كانى مامۆستا بێشکچی و فۆندى بێشکچی له ئه‌نقه‌ره كرا و سه‌رۆكوه‌زیران بڕیارى دا كه هه‌موو په‌رتووكه‌كانى وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانى كوردى و چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ولێر لقێكى فۆندى بێشکچی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ناوه‌ندێكى ڕووناكبیریى دیارى هه‌رێمى كوردستان و ناوى ئه‌و وه‌ك دۆستێكى نزیكى كورد بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووى كوردستان هه‌ر به زیندوویى بمێنێته‌وه.




