سبەی نەخشەرێگای چۆنیەتیی دەستپێکردنی دانوستان دادەنرێت

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info- ئەندامێکی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەی لیژنەکەیان کۆ ببێتەوە و تێیدا نەخشەرێگای چۆنیەتیی دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان دیاری بکرێت.
ئەندامی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان، یاسین حەسەن، بۆ kdp.infoگوتی: ئەمڕۆ ئاگادر کرانەوە کەوا سبەی سەعات12-ی نیوەڕۆ لیژنەی باڵای دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
یاسین حەسەن گوتیشی: لە کۆبوونەوەی سبەی کە یەکەم دانیشتنە، باس لە نەخشەرێگا و چۆنیەتیی دەستپێکردنی گوتووێژوکاتی دەستپێکردنی دانوستانەکان و کارنامەکەی دەکرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای دانوستانکاری ھەرێم روونیشی کردەوە، "دوای ئەوەی نەخشەرێگایەک دادەنرێت، دەست بە گفتوگۆکان دەکەین لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان."
رۆژی چوارشەممە 3-6-2014، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، به بڕیاری ژماره (3) ی ساڵی 2014، بڕیاری دا به پێكهێنانی لێژنهی دانوستاندنی ههرێمی كوردستان به مهبهستی ئهنجامدانی دانوستاندن لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق.
بڵند ئیبراھیم




