٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیرەك كەمال: ئەو ڕاشكاوییەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکوەزیران و پەرلەمان، زیاتر متمانە دەداتە هەردوو دامەزراوەكە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان باس لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكوومەت و پەرلەمانتاران دەكات و دەڵێت: "هەنگاوێكی باش بوو بۆ داهاتووی دیموكراتیی كوردستان".

ڕۆژنامەنووس و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان زیرەك كەمال، بۆ KDP.infoگوتی: "كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی حكوومەت و پەرلەمانتاران لەسەر پرسی نەوت، سەرەتایەكی باشە بۆ بەرەوپێشبردنی و پەیوەندیی باشی پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان، چونكە چەندە ئالییەتی پەیوەندیی هەردوو دامەزراوە ڕێك بخرێت و هەماهەنگییان هەبێت، لە قازانجی دیموكراتییەت و گەشەكردنی ئەزموونی كوردستاندا دەبێت، بۆیە ئەوەی ئەمڕۆ لە نێوان سەرۆكی حكوومەت و پەرلەمانتاراندا كرا، سەرەتایەكی باشە بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان".

گوتیشی: "ئەو ڕاشكاوییەی ئەمرۆ لە نێوان سەرۆكی حكوومەت و پەرلەماندا، زیاتر متمانە دەداتە هەردوو دامەزراوەكە كە ببنە دامەزراوەی یاسایی و جێبەجێكاری شەرعیی خەڵكی كوردستان".

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار