٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی په‌رله‌مان: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌ هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی سندووقی داهاتی نه‌وت ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پەرلەمانی كوردستان هەوڵ دەدات بەپێی یاسای نەوت و غاز سندووقی داهاتی نەوت دابمەزرێت بۆ ئەوەی بە نیشتمانی بكرێت.

 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، یووسف محەممەد، لە دەستپێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانتاران و سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانیدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پەرلەمانی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هەنگاو دەنێت بۆ دامەزراندنی سندووقی داهاتی نەوت بۆ ئەوەی بە نیشتمانیی بكرێت. ئاماژەیشی دا كە هەموو لایەنەكان كۆدەنگییەكی نیشتمانییان لەسەر پرسی وزە هەیە.

 سەرۆکی پەرلەمان زیاتر گوتی، "پرسی وزە پرسێكی گرینگە، بۆیە بڕیارمان دا دانیشتنەكە بە كراوەیی بهێڵینەوە." گوتیشی "حكوومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان هەماهەنگ بووە بۆ خستنەڕووی پرسی وزە".

یووسف محەممەد گوتیشی "پرسی وزە وای كردووە ببینە ئەسیری جوگرافیایەكی دیاریكراو بۆیە دەبێت راوێژ بكەین بزانین بزانرێت دەتوانرێت لەو جوگرافیایە دەرچین و سەربەخۆ بین یان دەبینە ئەسیری جوگرافیایەكی دیكە".

هەواڵی پەیوەندیدار