٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانیمان لە ئەمەریکا ئەوە بوو، وەک پرسی نەوت لە بڕینی مووچەیش هەڵوێستی هەبوایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکایەتیی و لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی هەڵوێستی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "هەڵوێستی ئێمە لە حکوومەتی کوردستان بەرانبەر بە ئەمەیکا پێوەست بە پرسی نەوت، هەر توانیویەتی ئەوەندە بڵێت کە گوتوویەتی و سیاسەتەکانی بەرانبەر بە ئێمە و بەغدایش پشتیوانی بووە کە مەبەست لێی گەییشتنمان بووە بە ڕێککەوتن." ەبڵام نەیشاردەوە کە گلەییشیان لێیان هەیە لەوەی کە دەبوایە ئاماژە درابایە کە بەغدا یەکلایەنە مووچەی هەرێمی بڕیوە.

گوتیشی "ئەوەی ئێمە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەمانخواست، کاتێک قسە لەبارەی نەوتەوە دەکات و هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت، دەربارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە لایەن بەغداوە، هەڵوێستی هەبوایە. ئێمە ناچار بووین بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانمان نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بنێرین."

 لەبارەی پێوەنییش لەگەڵ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی گوتی، "دوو ساڵ کۆبوونەوەمان کردووە تا لەبارەی وزەوە ڕێککەوتووین و گرێبەستێکمان بۆ ماوەی 50 ساڵی کارکردن پێکەوە کردووە و قابیلی نوێکردنەوەیشە."

گوتیشی "بابەتی هەناردەکردنی نەوت وەک بابەتێکی سیاسیی سەیر ناکەین کە بمانەوێت عێراق دابەش بکەین. بەڵکو مەبەستمانە بەش و مافی خۆمان بەپێی دەستووری عێراق وەربگرن کە دەبوایە 17%-ی بودجەی گشتیی عێراقمان پێ بدرێت، بەڵام بەغدا خەرجییە سیادییەکانی زیاد کردووە  و لە بەشە بودجەی ئێمەی کەمکردووەتەوە کە بووەتە 10%."

زیاتر گوتی، "هیچ کێشەیەک لە گرێبەستە نەوتییەکاندا نییە و بڕی پێویستیش بۆ کۆمپانیان دیاریی کراوە"، جەختیشی کردەوە کە "ئەوەی کە کراوە لە ئەنجامدا لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی هەرێمە. بەڵام کێشەمان لەو بڕەداهاتەیە کە بەدەستی دێنین و لەگەڵ پەرلەمانیش لەو ڕووەوە گفتوگۆ دەکەین تا پێوەست بەم پرسە تێگەییشتنی هاوبەش دروست دەبێت."

 

هەواڵی پەیوەندیدار