٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: پرسیار ئسوڵی خۆی هەیە و دەبێت دوور بێت لە موزایەدە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەی داهاتەكانی نەوت لە بەردەم پەرلەماندا، ڕایگەیاند كە بودجەیەكی زۆری هەرێم بۆ مووچە دەڕوات. گوتیشی "ناكرێت لەبەر ئەوەی كۆبوونەوەكە راستەوخۆ بۆ بینەران دەگوازرێتەوە موزایەدەی سیاسی بكرێت بۆ ئەوەی خەڵك بڵێن فڵانە كەس باش بەرگریی كرد". گوتیشی "پرسیار ئسوڵی خۆی هەیە و دەبێت دوور بێت لە موزایەدە".

لە میانەی ئەو كۆبوونەوە ڕاستەوخۆیەی لە نێوان سەرۆكی حكوومەت و لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرسی هەناردەكردنی نەوت بەڕێوە چوو، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەوەی لە بەغداوە بۆمان دێت 17% نییە، بەڵكوو لەو ڕێژەیە كەمترە، بۆیە ئەوە بارگرانییەكی زۆری بۆ حكوومەت دروست كردووە، چونكە بەشێك لەو بودجەی لەبەغدا نایەت، ئێمە دابینی دەكەین، لە كاتێكدا بەشێكی زۆری ئەو قورساییە لەسەر مووچەیەكە ئەو خەرجییەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دەڕوات، 850 ملیار دینارە، ئەوەیش بارگرانییەكی زۆری لەسەر بودجە دروست كردووە، بەڵام توانیومانە دابینی بكەین".

لای خۆیەوە وەزیری سامانە سرووشتییەكان نیگەران بوو لە پرسیارەكان و داوای كرد بەوشێوەیە گفتوگۆ نەكەن و گوتی "ئەلحەمدولیلا لە موعارەزە و دەسەڵات نەجاتمان بووەو لە زەمەنی حەملەی هەڵبژاردنیشدا نین، بۆیە دەبێت لەیەك تێبگەین".

دواتر نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند "ناكرێت لەبەر ئەوەی كۆبوونەوەكە راستەوخۆ بۆ بینەران دەگوازرێتەوە موزایەدەی سیاسی بكرێت بۆ ئەوەی خەڵك بڵێن فڵانە كەس باش بەرگریی كرد". گوتیشی "پرسیار ئسوڵی خۆی هەیە و دەبێت دوور بێت لە موزایەدە".

هەواڵی پەیوەندیدار