نێچیرڤان بارزانی: کارکردن لە بواری نەوت بە واتای سەربەخۆیی تەواو نییە، هێندەی دەمانەوێ مافە دەستوورییەکانمان جێبەجێ بکەین

هەولێر-KDP.info- سهرۆكی حكوومهتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کە لە ئێستادا لەگەڵ سەرۆکایەتیی و لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە ڕایگەیاند، وزە زۆر گرینگە و پێوەندی بە سیاسەتی حیزب و کەسێکەوە نییە، بەڵکە پێوەندیی بە هەرێمەوە هەیە بە گشتی.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری بابەتی هەناردە و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە، نێچیرڤان بارزانی لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا وتەیەكی پێشكەش كردو خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە بەردەوامیی كۆبوونەوەو گفتوگۆكانی پەرلەمان و حكوومەت لەسەر پرسی وزە و گوتی "ئەم پرسە پرسێكی گرنگە و پێویستە پەرلەمانی كوردستان ئاگاداری وردەكارییەكانی بێت". ڕاشیگەیاند، گرینگە پەرلەمان لە چوارچێوەی یاساکاندا ئاگاداری وردەکارییەکانی پرسی نەوت بێت.
گوتیشی "ئێمە هەوڵمان داوە مافە دەستوورییەکانمان بەرجەستە بکەین و، گرفتیشمان تەنیا کۆنترۆڵی نەوتە کە بەغدا دەیەوێت لە دەستی ئەو بێت."
زیاتر گوتی، "کارکردن لە بواری نەوتیش بە واتای سەربەخۆیی تەواو نییە هێندەی دەمانەوێ مافە دەستوورییەکانمان جێبەجێ بکەین." گوتیشی ئەم ببابەتە ڕەهەندی دەستووری هەیە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.
سەرۆکوەزیران هاوکات جەختی کردەوە کە، "ئەگەر بەغدا لەگەڵمان ڕێک بکەوێت کۆمەڵێک کێشەی دیکەیش چارە دەبن."
هاوکات دووپاتی کردەوە "سوورین لەسەر بەشی خۆمان لە داهاتی عێراق و بە کەمتر 17% رازی نابین."
گوتیشی کە "عێراق ساڵانە بێئەوەی پرس بە ئێمە بکات خەرجیی سیادیی زیاد دەکات."
بە ئاماژەدان بە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، نێچیرڤان بارزانی گوتی "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان 850 ملیار دینارە"، ئەوەشی ژمارەیەكی زۆر وەسف كرد، بەڵام گوتی "توانیومانە سەرباری ئەو قەیرانە مووچەكان دابین بكەین".
هەر سەبارەت بە پرسی وزە، كە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیە، نێچیرڤان بارزانی گوتی "دەمانەوێت شەفافانە مامەڵەی لەگەڵ بكەین، دەمانەوێت ببێت بە پرسێكی نیشتمانی و كۆتایی بێنین بەوەی كە ئایا ئەو پرسە شەفافە یان نا، ئامادەین بە شانازییەوە هەموو رۆژێك پەرلەمان بانگمان بكات، دەمانەوێت هەموومان یەكگرتوو بین لەو پرسەدا و بڕوای تەواومان بەوە هەیە ئەوەی كردوومانە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق بووە".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی دا "مەرجی سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە، یەكگرتوویی هێزە سیاسییەكانی كوردستانە"
ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی پهرلهمانی كوردستان به ئامادهبوونی نێچیرڤان بارزانیی سهرۆكی حكوومهتی ههرێم به مهبهستی خستنهڕووی زانیاری و روونكردنهوه له مهڕ تهنگژهی دارایی ههرێم و دۆسیهی ههناردهكردن و فرۆشتنی نهوتی كوردستان دهستی پێ كرد.
وەك چاوەڕوان دەكرا بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، گەیشتە پەرلەمانی كوردستان و هاوكات هەریەك لە ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان و وەزیری پلاندان و بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی لەو كۆبوونەوەیەی پەرلەمان ئامادەن كە بەمەبەستی خستنەڕووی روونكردنەوە و زانیاری لە مەڕ تەنگژەی دارایی هەرێم و دۆسیەی نەوتی كوردستان رێك خراوە.




