٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی حکوومەت و پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info- سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەشێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی حکوومەت و پەرلەمان ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت، بۆ ئەوەی زیان بە پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا نەگەیەنێت.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، فەخرەدین قادر، بۆ kdp.info گوتی: ئەمڕۆ سەعات 11-ی پێشنیوەڕۆ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان و ھەردوو لیژنەی دارایی و سامانە سرووشتییەکان لەبارەی پرسی نەوت کۆ دەبێتەوە.

سەبارەت بە پەخشکردنی ئەو کۆبوونەوەیەیش بە شێوەیەکی راستەوخۆ، فەخرەدین قادر گوتی: بەشێک لە کۆبوونەوەکە وەکو کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان پەخش دەکرێت، مەگەر ئەوە نەبێت پەیوەندیی بە ئاساییشی نەتەوەییەوە ھەبێت کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا زیانی پێ بگات ئەوە پەخش نەکرێت، ئەوی دیکە پەخش دەکرێت و رۆژنامەنووسانیش دەتوانن بیگوازنەوە.

قادر زیاتر گوتی: ئێمە پێشتر پرسیارمان بۆ سەرۆکی حکوومەت ناردووە کە 40 پرسیار بوو، ئەمڕۆ وەڵام دەدرێتەوە و سەرۆک فراکسیۆنەکان و ھەردوو لیژنەی دارایی و ئابووریش دەتوانن پرسیاری لێ بکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار