٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ: به‌ به‌غدامان گوت كێشه‌ی كه‌ركووكیه‌كان چییە و پێویستە چییان بۆ بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و به‌دواداچوون و ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا  دەڵێت، دەسەڵاتی قەزایی و وەزارەتی دادمان ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركووكیه‌كان چییە و پێویستە چییان بۆ بكرێت.  

عەبدولحەكیم خەسرۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك شاندی هەرێمی كوردستان كە سەردانی بەغدامان كردووه‌، پەیامێكمان پێ بوو سەبارەت بە چارەكردنی كێشەی جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەوەی كێشەیان بۆ دروست بووە لە بابەتی تەعریب و گرفتی زەویوزار، بۆیە لەگەڵ دەسەڵاتی قەزایی و وەزارەتی داد و وەزارەتی كشتوكاڵ گفتوگۆمان كرد و توانیمان پێیان ڕابگەیەنین، كە كێشەی كورد و نەتەوەكانی تری نێو كەركووك و ناوچەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چییە و پێویستە چییان بۆ بكرێت."

خەسرۆ گوتیشی: "هەر بڕیارێك پێویست بێت، لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی و وەزیری دادی حكوومەتی عێراقەوە دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەك پێك دەهێنن تا چیتر مافی هاووڵاتیانی كورد و توركمان لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان نەخورێت، بەڵێنیش دراوە كێشەی جووتیارانی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان چارە بكەن".

 

فایزە كۆیی

 

هەواڵی پەیوەندیدار