٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە راگەیەنراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کرد و رایگەیاند "ئەم کردەوانە مەترسیى راستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژەوەندییەکانى عێراق دروستدەکەن".

دەقی راگەیەنراوەكە:

ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.

پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.

 

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

27/1/2020

 

هەواڵی پەیوەندیدار