"پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری ده‌خرێنه واری جێبه‌جێكردنه‌وه".

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر پرۆژه ستراتیژییه‌كانی شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیش بۆ ساڵی نوێ ده‌خاته ڕوو.
وه‌ك ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلانی داناوە بۆ ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی دانانی پلانێكی تۆكمەیە بۆ ئامادەكردنی لیستی پڕۆژەكان، بۆیە ئەو پڕۆژانە جێبەجێ دەكرێن، كە خزمەت بە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان دەكەن. سامان عاره‌ب، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "به‌ڵی پرۆژه پێشنیاركراوه‌كان هاتوونه‌ته لای ئێمه، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌ڕۆین كه بۆمان دێت، به‌ڵام بۆ ساڵی 2020 كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌مان له وه‌زاره‌ته دیاریكراوه‌کانەوە بۆ هاتوون، له‌وانه شاره‌وانی، كشتوكاڵ ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا".
گوتیشی: "به‌شێك له پرۆژه‌كان ستراتیژین، به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و ده‌خرێنه واری جێبه‌جێ كردنه‌وه".
ڕایشیگه‌یاند: "زۆربه‌ی پرۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوون كه ده‌كاته %70 بۆ %80 و ئه‌وانه‌ی كه ماون مۆڵه‌یتان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كه بریتین له پرۆژه‌ی گه‌شتیاری و پیشه‌سازی كه ماوه‌ی یاسایی‌یان ته‌واو بووه و ئاماده نین پرۆژه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن."
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یەوە کە حكوومه‌ت دایناوه بۆ قستی درێژخایه‌ن بۆ هه‌ندێك پرۆژه ده‌ڵێت: "پرۆژه‌كانی به‌نداو و كاره‌با و فڕۆكه‌خانه له توانای سه‌رمایه‌دارانی كوردستان و حكوومه‌تدا نییه، ئێستا خه‌ریكن به‌رنامه‌یه‌ك داده‌نێین بۆ پرۆژه درێژخایه‌نه‌كان، ئه‌و پرۆژه ستراتیژییانه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌نجامی ده‌دەین، ماوه‌ی قستی درێژخایه‌نی بۆ دیاری ده‌كرێت، کە له ماوه‌ی 20 ساڵدا وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌گاته پاره‌ی خۆی و حكوومه‌تیش ده‌بێته خاوه‌ن پرۆژه، بۆیه ئێستا وه‌زاره‌ته‌كان و حكوومه‌ت خه‌ریكی ئه‌و پلانه‌ن."
کارزان هەورامی




