٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حکوومەتی ھەرێم ٣٣ ملیار دینار بۆ تەواوکردنی بەنداوەکان خەرج دەکات"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-بڕیارە ئەمساڵ ھەموو بەنداوەکان تەواو بکرێن و گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش دەڵێ، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پارەی پێویستی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی بەنداوەکان خەرج کردووە.

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ٣٣ ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ١١ بەنداو، کە پێشتر دەست بە جێبەجێکردنیان کرابوو، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوو."

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: "بڕیارە ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوەکان بکرێت، بەشێک لە بەنداوەکان ٣٠%یان جێبەجێ کراوە و بەنداویش ھەیە ٨٠%ی کارەکانی تەواو بووە."

حوسێن حەمە کەریم جەختی کردەوە: "تەوابوونی ئەو ١١ بەنداوە کاریگەریی لەسەر گلدانەوەی ئاو دەبێت بۆ ھەرێمی کوردستان و سوودێکی زۆری دەبێت لەسەر زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی و بەکارھێنانی بۆ پڕۆژەکانی کشتوکاڵ، بەتایبەتی ساڵێکی وەک ئەمساڵ کە بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان باریوە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار