٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی لەبارەی پشووی سبەینێوە بڵاوکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لەپارێزگاکان، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک رۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشوو ئەگەر کەش و هەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، پێویستە وەزارەت لە ناوی ئەو ناوەندانە و سنووری پەروەردەکەیان ئاگاداربکرێتەوە.

هەروەها، وەجی سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای ئامێدی رایگەیاند، بەهۆی زۆری بەفربارین و گرتنی رێگاکان، بەیانی پشووی فەرمییە لە سنووری قەزای ئامێدی.

هەواڵی پەیوەندیدار