٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دارایی: سبەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سبەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکات، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریش دەڵێت، بە هۆی هۆکاریی ته‌كنیكی چەند ڕۆژێک دواکەوتبوو.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەحمەد عەبدولرەحمان، ڕایگەیاند: "سبەى دابەشكردنى مووچە دەست پێدەكات، كه‌ بەهۆى هه‌ندێ بابه‌تى ته‌كنیكیه‌وه‌ ئەم چەند رۆژە دابەشكردنى مووچە دواكەوتبوو."

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی وەزارەتەکان بۆ مانگی ۱۰ـی ۲۰۱۹ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت.
 
۱ـ وەزارەتی پێشمەرگە و دیوان و لیواکان ـ دووشەمە ۱۳ـی ۱ـی ۲۰۲۰
 
۲ـ یەکەی ۷۰و ٨۰ ـی وەزارەتی پێشمەرگە ـ سێ شەممە ۱٤ـی ۱ی ۲۰۲۰
 
۳ـ وەزارەتی پەروەردە ـ چوارشەممە ۱٥ـی ۱ـی ۲۰۲۰
 
٤ـ وەزارەتی دارایی و ئابووری ـ پێنج شەممە ـ ۱٦ـی ۱ـی ۲۰۲۰

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار