٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلاوەر خالد ئاژگەیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەلجیکا-KDP.info- لە سەردانێکی فەرمی بۆ پەرلەمانی بەلجیکا لە برۆکسێل نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، بە یاوەریی شاندێکی نوێنەرایەتی سەردانی پەرلەمانی بەلجیکای کرد و لەگەڵ ساموئێل کۆگۆلاتی، جێگری سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کۆ بووەوە.

لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

د. دلاوەر خالد ئاژگەیی بە تێروتەسەلی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی خستە ڕوو و هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕوون کردەوە. لەم بارەیەوە        نیگه‌رانیى قووڵى هەرێمی کوردستانی بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ ڕاگەیاند و جه‌ختی کردەوە كه‌ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێكارى سه‌ربازى به‌ چارەسەری نابینێت و داوای له‌ هه‌موو لایه‌ك کردووە، هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانیان بەدوور بگرن.

لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا باسی ڕۆڵی گرنگی هاوپەیمانان لە یەكلاییكردنەوەی شەڕی تیرۆری خستە ڕوو و ئاماژەی بەوە ڕاستییە کرد، كە نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەكە دەبێتە هۆی ئەوەی جارێكی تر تیرۆر بەهێز ببێتەوە.

ڕێکخستنی پەیوەندی لە نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی بەلجیکا  تەوەری تری دانیشتنەکە بوو و بڕیار درا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئاڵوگۆرکردنی شاندی پەرلەمانی نێوان هەردوولا دەست بە هەنگاوە پراکتیکییەکان لەو بوارەوە بکرێت و لە هەمان کاتدا باس لە پێکهێنانی کۆمیتەی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی بەلجیکا کرا.

جێگری سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکاش دەستخۆشیی لە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کرد لە دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئامادەییی خۆی دەربڕی بۆ گەیاندنی پەیام و هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانی بەلجیکا و ڕایگەیاند، لە لای خۆیەوە کار دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا.

هۆزان سەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار