سەربەست لەزگین: پێویسته له‌گه‌ڵ به‌غدا لەبارەی چه‌ك و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌وە بگه‌ینه ڕێككه‌وتن

هەولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زیری پیشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له دۆخی سه‌ربازیی ناوچه‌كه ده‌كات و داعش به مه‌ترسی ناو ده‌بات.
سه‌ربه‌ست له‌زگین. بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی نیشتمانپه‌روه‌رە و ڕۆڵی به‌هێزی هه‌بووه له تێكشكاندی داعشدا، ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ هاوپه‌یمانمان و جیهان هاوكاریی ئه‌م هێزه بكه‌ن، پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتووانه توانیویه‌تی پارێزگاری له خاكێكی زۆر بكات، كه مه‌ترسیی تیرۆری له‌سه‌ر بووه، ئه‌م هێزه هێشتا مافه‌كانی به‌پێی ده‌ستووری عێراق وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه گرنگه هاوپه‌یمانان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌رده‌وامی به په‌یوه‌ندی بده‌ن".
گوتیشی: "پێویسته له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی پێشمه‌رگه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌ك و پێداویستیی ئه‌و هێزەوە بگه‌ینه ڕێككه‌ون، به‌ڵام ئه‌مه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر دانوسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌داخه‌وه له مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، خۆپێشاندان و دۆخی ناوخۆی عێراق و گرژیی ئه‌مه‌ریكا و ئێران هۆكار بوونه بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری پێوەندیدار بەو پرسانه‌وه نه‌چنه پێشه‌وه و له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه".
کارزان هەورامی




