٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سبەی چوارشەممە (٨-١-٢٠٢٠) ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە. گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمیش ڕایگەیاند، تەوەری کۆبوونەوەکە دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە دەبێت.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی چوارشەممە ٨ی١ی٢٠٢٠، کاتژمێر ١٢ی پاش نیوەڕۆ، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە."
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێم ڕایشیگەیاند: "سبەی یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەبێت دەربارەی دواپێشھات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە."
ھەڵکەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار