٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ: ھەر كەسێك تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی لێ بكاتەوە، ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ھەر فەرمانبەرێك لە ھەر پلە و پایەیەكدا بێت، تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی لێ بكاتەوە و تابلۆی ژمارە كاتی، یان تابلۆی ساختە بەكار بھێنێت، بە توندی سزا دەدرێت.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاڕاستەی پارێزگاكانی هەرێم و یەكە ئیدارییەكان كراوە و وێنەیەكیش دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ھەر فەرمانبەرێك لە ھەر پلە و پایەیەكدا بێت، تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی لێ بكاتەوە و تابلۆی ژمارە كاتی، یان تابلۆی ساختە بەكار بھێنێت، ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

 وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوەش دەكات، كە لێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەستنی تابلۆی ساختە، ڕێگەخۆشكەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەكان.

 

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار