٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠١٩/١٢/٢٧

هەواڵی پەیوەندیدار