٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو پڕۆژانه‌ی بێ مۆڵەتی حكوومەت دروستكراون به‌ مەرج كارەبایان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەڵێ، ئەو كەسانەی بێ مۆڵەتی حكوومەت پڕۆژەی پەلەوەری یان باڵاخانەیان لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان دروست كردووە،‌ لە ماوەیەكی دیاریكراودا و بە چەند مەرجێك كارەبای نیشتمیانییان پێ دەدرێت، ئەوانەیشی بە نایاسایی كارەبایان راكێشاوە، سزا دەدرێن.

حوسێن حەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو كەسانەی كە پڕۆژەكانیان بێ مۆڵەتی حكوومەت بووە،‌ وەك پڕۆژەی پەلەوەری و كشتوكاڵی و بینای گەورە،‌ تا ئێستا كارەبای نیشتیمانییان پێ نەدراوە، بە چەند مەرجێكیش كارەبایان پێ دەدرێت".

دەشڵێت: "لە ئێستاوە تاوەكو رۆژی یەكی شوباتی ساڵی 2020 بە مەرجی هەبوونی كەفیل و پڕكردنەوەی بەڵێننامەیەك، كە ئامادە كراوە،‌ كارەبای نیشتمانییان پێ دەدرێت،‌ ئەگەر پێشتریش بە سەرپێچی كارەبایان راكێشابێت، سزا دەدرێن".

 

هێدی كاكەیی

هەواڵی پەیوەندیدار