دیاری حوسێن: داعش به ئازادی له سنووری كەركووك هاتوچۆ ده‌كه‌ن

كه‌ركووك -KDP.info- دیاری حوسێن دەڵێ، به‌هۆی دۆخی به‌غدا و حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر نه‌یانتوانی دانوستان له‌باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌رده‌وام بكه‌ن و چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی نوێ ده‌كه‌ن و داعش‌یش به جۆرێك زیادی كردووه، کە له خانه‌قین تا ده‌گاته كه‌ركووك به ئازادی هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك _ گه‌رمیان ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دیاری حوسێن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دۆخی كه‌ركووك زۆر خراپه و دانوستانه‌كانیش به‌هۆی خراپیی دۆخی به‌غداوە وه‌ستاون، چونكه تا دۆخی عێراق ئاسایی نه‌بێته‌وه زه‌حمه‌ته بتوانن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، چونكه حكوومه‌تی ئێستا كاربه‌ڕێكه‌ره و ناتوانێت بڕیار بدات و ئه‌گه‌ر بڕیاریش بدات ڕه‌نگه سبه‌ی یه‌كێكی دیكه بێته سه‌ر حوكم جێبه‌جێی نه‌كات، بۆیه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كێشه‌كان."
دیاری حوسێن گوتیشی: "له ناوچه‌كانی خانه‌قین و كه‌ركووك و داقووق داعش زۆر زیادی كردووه و داعش به‌ئازادی ده‌گه‌ڕێن و هێزێكی واش نییه ڕێگرییان لێ بكات و هێزی پێشمه‌رگه‌شی لێ نییه و ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه ئارام ده‌بێت و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، چونكه زۆر بێزارن له هێزی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی."
بڵند ئیبراهیم




