٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ: بەڕێوبەرایەتییەکی تر لە زاخۆ دەکەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- لە سەردانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ قەزای زاخۆ بە مەبەستی کردنەوەی نووسینگەی پاسەپۆرتی زاخۆ، ناوبراو ڕایگەیاند، بەرێوبەرایەتییەکی تر لە زاخۆ دەکەنەوە.

ڕێبەر ئەحمەد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕایگەیاند: "بەپێی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەت بڕیارمان داوە، خزمەتگوزارییەکان بگەیەنینە هەموو ناوچەکان و مزگینی بە خەڵکی زاخۆ دەدەین، کە بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەش لە زاخۆ دەکەینەوە."

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی دا: "لە ماوەیەکی نزیکدا بەڕێوبەرایەتییەکە دەست بە کارەکانی دەکات، چونکە ئەم قەزایە سنوورییە و هاتوچۆییەکی زۆری تێدایە و پێویستی بەو بەڕێوبەرایەتییە هەیە، هەم بۆ خەڵکی ئێمە و هەم خەڵکی بیانیش، ئەوانەی دێنە زاخۆ و پاڕیزگای دهۆک، کارەکانیان بەڕێوە ببەن."

هەر ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک و وەزیری ناوخۆ و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، نووسینگەی پاسەپۆرتی زاخۆ کرایەوە.

 

 

کــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار