٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مافی مرۆڤ: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێم زۆر ڕازین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی گشتیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان گوتی، رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان هەنگاوی زۆر باشی ناوە، بە جۆرێك كۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆر لە رەوشی مافی مرۆڤ ڕازین.

محەمەد گۆمەشینی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ ساڵڕۆژی مافەكانی مرۆڤە و یەكێك لە دەستكەوتەكانیش لە هەرێمی كوردستان، بوونی كۆمسیۆنێكە بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوون بۆ مافەكانی مرۆڤ، سەرەڕای ئەوەی كۆمەڵێك تێبینی لەبارەی رەوشی ژنان و منداڵانەوە هەیە، بەڵام هەنگاوی باش نراون و چەندین یاسا دەركراون، كە گەرەنتیی مافی مرۆڤن بە ئاراستەی گەشەپێدانی سەرجەم سێكتەرەكان، حكوومەتیش هەوڵی داوە رەوشی مافی مرۆڤ باشتر بكات لە هەموو روویەكەوە و تا ئێستاش چەندین بڕیار و رێنمایی دەركراون، بۆ ئەوەی دۆخی مافی مرۆڤ چاكتر بێت".

گۆمەشینی گوتیشی: "لە ساڵی 2008ـەوە حكوومەت كار بە یاسای لەسێدارەدانی عێراق ناكات، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گرنگییەوە لە مافی مرۆڤ لە هەرێم بڕوانن".

دەشڵێ، ئەمڕۆ چەندین چالاكی ئەنجام دەدرێن و تێیاندا باسی كەموكوڕییەكان دەكرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چارە بكرێن.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار