٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەنفلوەنزای بەراز لە کوردستان تۆمار نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای بڵاوبوونەوە چەندین حاڵەتی ئەنفلوەنزای بەراز لە ئێران، وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ڕێنماییی تەندروستیی بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە دەرکردووە و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێ، ھیچ حاڵەتێک لە ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

دکتۆر محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵ ھیچ حاڵەتێکی ئەنفلوەنزای بەراز لە ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و ئێستا ئەو ڤایرۆسە لە کوردستان نییە، بەڵام بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە ئامادەکاریمان ھەیە."

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی: "لە وڵاتی ئێران ژمارەیەک حاڵەتی ئەنفلوەنزای بەراز تۆمار کراون، پێشبینی ناکەین ئەوەی لە ئێران بڵاو بووەتەوە، ئێستا ھیچ کاریگەری و مەترسییەکی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ھەبێت."

دکتۆر محەمەد قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ساڵانە لە وەرزی سەرمادا وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێنمایی دەردەکات بۆ خۆپاراستن و هۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان لە ھەر ڤایرۆسێک، بەتایبەتیش ئەو ڤایرۆسانەی لە ناوچەکە بڵاو دەبنەوە، وەک ئەوەی بەراز."

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار